مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی کشت و سەنعەتی شووشتەر
پێنجشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۲   |  22-06-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی پووشپەر کرێکارانی شیرکەتی کشت و سەنعەتی شووشتەر لە ناڕەزایەتی بە هەڵسووکەوتی شیرکەتی پەیمانکاری لە گەڵ کرێکاران و پشت گوێخستنی خواستی کرێکاران سەبارەت بە کار و بەڕێچوونی نالەباری ژیانیان دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
کرێکاران خوازیاری گرێبەستە پەیمانکاریەکانیان بە شێوەی قەراردادین، بەڵام بەرپرسانی ئەم شیرکەتە تا ئێستا هیچ وڵامێکیان بەم خواستەی کرێکاران نەداوەتەوە.