فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگەیاندنی دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە تێکهەڵچوونی چەکداری لە ئوردووگای ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان
پێنجشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۲   |  22-06-2023
ڕاگەیاندنی دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە تێکهەڵچوونی چەکداری لە ئوردووگای ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان

بەدوای شکستی پڕۆسەی یەکگرتنەوەی دوو باڵی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی زەحمەتکێشانی کوردستان، سەرەنجام ناکۆکی و توندبوونەوەی گرژییەکانی نێوانیان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداریی لێکەوتەوە. بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە یەکی مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢ لە جەریانی ئەم شەڕەدا بەداخەوە دوو پێشمەرگەی ڕێکخراوی زەحمەتکێشانی کوردستان گیانیان لەدەستدا و چەند کەسی تریش برینداربوون. بێگومان دەرگیریی موسەلەحانە لە نێوان حیزب و ڕەوتە سیاسییەکانی کوردستان لە بارودۆخی هەستیاری ئێستادا تەنها بەقازانجی کۆماری ئیسلامی تەواو دەبێت و بە ڕژیم فورسەت دەدرێ کە بەشێک لە پیلانگێڕییەکانی بەکردەوە دەربێنێت.
کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانەی کە لەم تێکهەڵچوونەدا گیانیان لەدەستداوە، هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ بریندارەکان دەخوازێت و دەستبردن بۆ چەک لە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حیزب و لایەنەکان بەتوندی مەحکووم دەکات. کۆمەڵە، ڕەێبەریی ئەم دوو جەریانە بە بەرپرسی ڕوودانی ئەم کارەساتە دەزانێت و داوا لە هەموو هێز و ڕێکخراوە پێشکەوتنخوازەکان دەکات کە ڕەێبەریی ئەم دوو جەریانە بۆ گرتنەبەری دیالۆگ بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی دەورەی جودایی، بخەنە ژێر گوشارەوە.

دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە – ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

١ی پووشپەڕی ١٤٠٢
٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٣