کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پارێزەرانی ژینگە لە پاریس
شەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۲   |  24-06-2023
کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری ژینگە لە پەراوێزی “کۆبوونەوەی دابین کردنی دارایی جیهانیی بە مەبەستی پاراستنی ژینگە” لە شاری پاریس پێتەختی فەڕانسە، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ لە گۆڕەپانی “ڕیپابلیک” دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا ڕێبەرانی وڵاتان، سەرانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و چالاکانی ژینگەپارێز، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری پاریس لەسەر تەوەری پاراستنی ژینگە کۆبوونەوە. شایانی باسە، ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی دابین کردنی دارایی جیهانی، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەژاری و پێڕاگەیشتن بە تەوەرەکانی پێوەندیدار بە گۆڕانکاری ژینگەیی و تەوەرەکانی دیکەی سەدەی ٢١ ڕێکخراوە.