فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لە خۆپیشاندانی ٣٦ـەمین هەینی زاهیدان و ٧ شاری دیکەدا، ژمارەیەک هاووڵاتیی بەلووچ دەستبەسەر کران
شەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۲   |  24-06-2023

خەڵکی زاهیدان لە ٣٦ـەمین حەوتووی خۆپیشاندانەکانی خۆیاندا، سەرەڕای کەشێکی ئەمنییەتی توند و پچڕانی ئینتەرنێت، ڕۆژی هەینی بە دروشمدان ڕژانە سەر شەقام و دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، خەڵکی زاهیدان لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی خۆیان دژی دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، وەکوو هەینییەکانی پێشوو ڕژانە سەر شەقام و بە دروشمەکانی وەک ”مەرگ بۆ دیکتاتۆر” و ”مەرگ بۆ خامنەیی” و ”دەستدرێژی، جینایەت، مررگ بۆ ئەم ویلایەتە”یان وتەوە.
جگە لە زاهیدان، لە شارەکانی دیکەی بەلووچستان لەوانە ”ئێرانشار، چابەهار، پیشین، ڕاسک، سوران، جەکیگور و سەراوان” خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە ماشینی شەخسی ژمارەیەک هاووڵاتییان لە دەوروبەر و شەقامەکانی نزیک مەزگەوتی مەککی و هەروەها لە شارەکانی دیکەی بەلووچستان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنیکی نادیاریان ڕاگواستوون.