قوربانی بوونی کرێکارێکی دیکە بە ڕووداوی شوێنی کار
یەکشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۲   |  25-06-2023
کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ئەمیر کەدخوداشێرە” بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا. ناوبراو دووەمین کرێکارە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کار لە شوێنێکی کارەکەی گیانی لەدەست دەدات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕ، ئەمیر کەدخوداشێرە کرێکاری بریندار لە نەخۆشخانەی قولی پووری بۆکان گیانی لەدەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو پێش لەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست بدا بە هۆی ڕووداوی کار بریندار و بۆ ماوەی یەک هەفتە لە کۆمادا بووە. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی پووشپەڕیش، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “ئیسماعیل عومرانی” بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەستدابوو.