فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پیلانێکی تێرۆریستیی سپای پاسداران دژی شارومەندانی ئیسرائیلی لە “قێبرێس” پووچەڵ کرایەوە
دوشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۲   |  26-06-2023

میدیاکانی قێبرێس ڕایانگەیاند کە پیلانی هێرشێکی تێرۆریستی دژی شارومەندانی ئیسرائیلی کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە داڕێژراوە، پووچەڵ کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی قێبرێس کە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕ، بڵاویان کردووەتەوە، بکەرانی پیلانی ئەو هێرشە تێرۆریستییە بە هاوئاهەنگیی دەزگا هەواڵگرییەکانی قێبرێس، ئەمریکا و ئیسرائیل دەستبەسەر کران، بەڵام نەیانتوانی گومانلێکەری سەرەکیی ڕێکخستنی ئەو هێرشە دەسبەسەر بکەن.
هەتا ئێستا بەرپرسانی ئیسرائیلی لەو بارەوە کاردانەوەیەکیان نیشان نەداوە.
شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئیسرائیل هۆشداریی دا کە قێبرێس و یونان لەو وڵاتانەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی ئەوەدایە لەو شوێنانە ئیسرائییەکان بکاتە ئامانج.
ئەمە یەکەم جار نییە کە پیلانی تێرۆریستی دژی شارومەندانی ئیسرائیلی لە خاکی قێبرێسدا پووچەڵ دەکرێتەوە. دوو ساڵ لەمەوبەر، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی تێرۆرکردنی بازرگانانی ئیسرائیلی لە قێبرێس بووە.