دەستبەسەرکرانی لاوێکی تر لە شاری سەقز
دوشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۲   |  26-06-2023
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز هەڵیانکوتایە سەر گوندی “مەلقەرەنی”ی سەر بەم شارە و میلاد فازڵپوور، لاوی تەمەن ٢٤ ساڵیان دەستبەسەر کردووە. بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەواڵ، سێ ئۆتۆمبێل لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوونەتە ئەم گوندە و بەبێ هیچ هۆکارێک بارودۆخێکی نائاسایی و ترسێنەریان خولقاندووە و پاشان ئەو لاوەیان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.