برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
سێشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۲   |  27-06-2023
دەمەو نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٦ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی شیرکۆ و خەڵکی گوندی “حەوتاش”ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەختی بریندار بوو.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، ڕان و سمتی ئەم کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە.