دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتیەکی خەڵکی سەقز
پێنجشەممە ۰۸-۰۴-۱۴۰۲   |  29-06-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی عەبدوڵڵا حەمزە، ١٨ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر کراوە و پاش ئەوەی کە بۆ دەستبەسەرگەی شاری سنە گواستراوەتەوە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. عەبدوڵڵا حەمزە، باوکی دوو منداڵە و ڕۆژی شەممە، ٢٠ی جۆزەردان لە شاری سەقز بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار لە شاری سنە گواستراوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەسەر چارەنووسی کوڕکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.