فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په‌
پێنجشەممە ۰۸-۰۴-۱۴۰۲   |  29-06-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌رارادادی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په‌ بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌راردادی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په‌ له‌ ئاست به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ناڕازین و بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه.