فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کڕیارانی ئۆتۆمبێلی مۆنتاژکراو لە تاران
شەممە ۱۰-۰۴-۱۴۰۲   |  01-07-2023

ڕۆژی شەممە ١٠ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە کڕیارانی ئۆتۆمبێلی مۆنتاژکراو، لە بەرامبەر وەزارەتی سەنعەت و مەعدەن لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری دیاری کرانی نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لە ئاست دیاری نەکرانی نرخی هەندێ لەو ئۆتۆمبێلانە و ڕەچاو نەکرانی ڕێوشوێنی دانانی نرخی نوێ لە لایەن شیرکەتەکانی ماشێن سازی، دەستیانداوەته کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.