فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۲   |  04-07-2023

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئاسۆ قەلەندەری” خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ هیچ هۆکارێک، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە لێدان و ئەزیەت و ئازار دەستبەسەریان کردووە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئاسۆ قەلەندەری، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.