فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی موختار مینبەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری سنە
سێشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۲   |  04-07-2023

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، موختار مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نییەر”، سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد بوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕ، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزراوە. ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: موختار مینبەری، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە. ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردان، موختار مینبەری، بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرابوو. تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.