دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز
چوارشەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۲   |  05-07-2023
سەرەڕای ئەوەیکە زیاتر لە ١٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی هادی مەحموودی و ئاکۆ حەمیدی تێپەڕ دەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە کە ئەو دوو کەسە لە ڕۆژی دەستبەسەرکردنیانەوە، واتە دووشەممە، ٢٩ی پووشپەڕ تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنی یان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا نەبووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ هادی مەحموودی و ئاکۆ حەمیدی، لە بەردەستدا نییە.