دوو برا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکران
پێنجشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۲   |  06-07-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ شەفیع بابەکری خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەر بە شنۆ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.دەستبەسەرکرانی شەفیع بابەکری لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، براگەورەی ناوبراو بەناوی شوانە بابەکری تەمەن ٣٨ ساڵ دوای بانگکرانی بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە دەستبەسەرکرابوو. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەردەستدا نییە.