ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئوستانداری ئیلام، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر ئەم ناوەندە دەستیان دایە کۆبوونەوە.
هەروەها ڕۆژی هەینی ١٦ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی زاهێدان لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاردی ئێعتڕازی بە ناوەڕۆکی “زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێ” و “برای شەهیدم تۆڵەت ئەستێنینەوە”، لەئاست سەرکوتی خەڵکی ئەم ناوچەیە و دەستبەسەر کردنی لاوانی ئەمشارە ناڕەزایەتییان دەربڕی.لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزان بە کۆبوونەوە لە بەستێنی زریاچەی ورمێ و بەدەستەوە گرتنی پلاکاردێک بە ناوەڕۆکی ” زۆر سپاسی نوێنەرانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی غەربی و شەرقی دەکەین کە بە لێدانی بەنداوی سەرەڕۆیانە و لێدانی ناوبڕی ناستاندارد، بوونە هۆی وشک بوونی زریاچەی ورمێ” لە ئاست ئەم هەوڵە نابەرپرسانەی کاربەدەستانی ڕژیم ناڕەزایەتییان دەربڕی.