فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییان لە شنۆ
یەکشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۲   |  09-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لەنێوان کاتژمێر ٢ بۆ ٤ی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی شاری شنۆ و کۆمەڵێک هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بڕێزیکردن، “سولەیمان گەڵوانی، ئەندامی یەکێک لە بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان و برای سەلام گەڵوانی، گیانبەختکردوویەکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە شاری شنۆ و دەستبەسەریان کردووە. هەروەها کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ئەم هێزانە هەڵیانکوتایە سەر گوندی “حەسەن نوران”ی سەر بە شاری شنۆ و چالاکێکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی بە ناوی “عەبدولکەریم کاکۆل” تەمەن ٣٦ ساڵیان دەستبەسەر کردووە. لە درێژەی ئەم شەپۆلەدا، چوار هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی “ئارام شەعبان، خزر عەبدوڵڵاهی‌ئەمیرئاباد” تەمەن ٥٠ ساڵ، کە هەردووکیان خەڵکی ئەو شارە بوون، “عوسمان حەمزەزادە”، خەڵکی گوندی “قوروشاوێ” و “فەخرەدین پوودات”، خەڵکی گوندی “بەتەریان”ی سەر بەو شارە، لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون. شایانی باسە هەموو ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون، بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕیزیکردن لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.