بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕ، ٩ تازەلاوی خەڵکی ئیسفەهان بەهۆی بەربوونەوە لەسەر جۆلانێ لە شاری یارییەکی ئەمشارە بەسەختی برینداربوون.
لەم پێوەندەدا بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی ئوستانداریی ئیسفەهان ڕایگەیاندووە، کاتژمێر ٦ و ٤٨ خولەکی ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی کێشەی فەننی یەکێک لە کەرەستەکانی یاری لە شاری یاری “ناژوان”، ٩ تازە لاو لە نێوان ١٣ تا ١٥ ساڵ، برینداربوون کە ٦ کەسیان گوازتراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زەهرا و سێ کەسەکەی دیکەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کاشانی ئەمشارە. جێگەی ئاماژەیە، ناستانداردبوون و نائیمەن بوونی کەرەستەکانی یاری لە هەندێ لە شاری یارییەکانی ئێران پێشتریش، ببووە هۆی کەوتنەوەی ڕووداوی لەمجۆرە و ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەرپرسانی بێدەرەتانی ڕژیم لەئاست ئەم ڕووداوانە هەروا کەمتەرخەمن و هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی نوێژنکردنەوەی ئەم کەرەستانە هەڵناگرن.