فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە کرماشان دوای ١٢ساڵ
سێشەممە ۲۰-۰۴-۱۴۰۲   |  11-07-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی بەختیار چراغی، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی و بەندکراو لەبەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان، لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کرا. بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە ١٢ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.