بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای زیندانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندان، دیاکۆ تاران، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار دوای بانگ کران بۆ جێبەجێ کردنی سزاکان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ زیندان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی «کێلە سیپان» ی پیرانشارە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٩، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر و دوای دوو حەوتوو بە دانانی وەسیقە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو دواجار بەهاری ئەمساڵ لەلایەن دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی، سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.