فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوو ئەندامی دیکەی بنەماڵەی دادخوازەکانی سنە هەر کام سزای شەش مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران و هەروەها لێدانی ٤٠ قامچییان بەسەردا سەپێندرا
چوارشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۲   |  12-07-2023

عەبدولڕەحمان نەسری و ئارمان حەبیبی، هەر دوو خەڵکی سنە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکان بە تۆمەتی «تێکدانی نەزمی گشتی» بە شەش مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ زەربە قامچی سزا دراون و ئەم سزایە بە شێوەی فەرمی پێیان ڕاگەیەنراوە. عەبدلڕوحمان نەسری و ئارمان حەبیبی لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی خەرمانان هاوکات لەگەڵ بەشێک لە بنەماڵە دادخوازەکانی سنە، دیواندەرە و دێگولان لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتی جەماوەری شاری سەقز و بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی شاری بۆکان گوازرانەوە. شایانی باسە عەبدولڕەحمان نەسری و ئارمان حەبیبی لە کاتی دەستبەسەرکران مافی هەبوونی پارێزەر و دیتنی بنەماڵە و هەموو مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێبەش بوون. ئارمان حەبیبی برای ئارام حەبیبی و عەبدولڕەحمان نەسری باوکی مەتین نەسرییە کە لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە سنە لەلایەن هێزەکانی سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە کوژران. پێشتر حەسەن ئەمینی برای محەممەد ئەمینی و هاشم ساعدی باوکی سارینا ساعدی کە منداڵەکانیان لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی گیانی بەخت کردبوو لەلاین هەمان دادگاوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو.