فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هەڵسووڕاویکی کرێکاری خەلکی شاری سنە
چوارشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۲   |  12-07-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، هەڵسووڕاوی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لە نزیک گوندی “حوسێناوا”ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی دەستبەسەربوونی، لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە کە ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، پێشتریش جارێکی تر بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر کراوە و سزای بەسەردا سەپاوە.