کوژرانی هاووڵاتییەک بە دەستی هێزەکانی ڕژیم لە کامیاران
هەینی ۲۳-۰۴-۱۴۰۲   |  14-07-2023
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، لە کاتی ڕاوەدوونانی تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو بە ناوی “عەلی مەولایی” خەڵکی شاری کرماشان لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە گوندی “تەختی زەنگی”ی سەر بە شاری کامیاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی “بیهۆری” سەر بە شاری کرماشانە و ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی ناکۆکی لەسەر کێڵگەی کشتوکاڵی، دوو هاووڵاتیی دیکەی کوشتووە و هەڵاتبوو.