دەستبەسەر کران و ڕاگوێزرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ شوێنێکی نادیار
هەینی ۲۳-۰۴-۱۴۰۲   |  14-07-2023
شەوی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لاوێکی دانیشتووی گوندی “گەرگول”، سەر بە پیرانشار، بە ناوی “ئەرسەلان محەممەدی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییەیان لە نزیک مزگەوتی گوندی “گەرگولی خوارێ”، دەستبەسەر کردووە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەرسەلان محەممەدی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.