سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سڵامەت لە ئێران سەبارەت بە چوونەسەرەوەی ٣ بەرابەریی ئاماری گیان بەختکردووان و بەرزبوونەوەی ئاماری ڕۆژانەی تووشبووان بۆ ٣٠ هەزار کەس لە ماوەی دوو حەوتووی داهاتوودا هۆشداری دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی فارس، عەلی ئەکبەری ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی مانگی ڕێبەندان ڕایگەیاند کە لەئێستادا ئۆمیکرۆن لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران جۆری زاڵی ڤایروسەکەیە.
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سڵامەت لە درێژەدا باسی لە شوناسایی ٣ هەزار تووشبووی ئۆمیکرۆن لە ئێران کردووە و وتوویەتی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەموو ڕۆژێک نزیکەی دوو هەزار کەس بە ژمارەی کەسانی تووشبوو بە کۆرۆنا زیاد بوون.
ئەم ئامارانە لە حاڵێکدا ڕاگەیەندراون کە هێندێک لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندرووستی پێشتڕ ڕایانگەیاندبوو کە بەسەرنجدان بە ئاستی گیرۆیی باڵای ئۆمیکرۆن و کەمبوونی کیتی شوناسایی ئەمجۆرە ڤایروسە لە ناوەندە دەرمانییەکان، ئاماری تووشبووان یەکجار لە ژمارەی شوناسایی کراو لەسەرترە.