برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۲۳-۰۴-۱۴۰۲   |  14-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “ڕامین کەریمی”، خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە کاتی کوڵبەری لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕامین کەریمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە لاقی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە نەشتەرگەریی بۆ کراوە. جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری نەوسوود بریندار بوون کە ٤٠ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بووە.