فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی ١٦ هاووڵاتیی خەڵکی هۆرمۆزگان
شەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۲   |  15-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ١٦ هاووڵاتیی خەڵکی شاری “دەشتی” سەر بە پارێزگای هۆرمۆزگان کە لە ماوەی دوو مانگی جۆزەردان و پووشپەڕ لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “عەبدولوەحید محەممەدی و مەحموود ڕەسا” لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی هۆرمۆزگان کراون. هەروەها لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان، “نیما محەممەدی، سینا یووسفی”، دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی بەندەرعەباس کراون. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان، دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا ئارینفەر و عەلی خاکی” دەستبەسەر کرابوون. ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی جۆزەردانیش، ٩ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ” محەممەدئەمین ئەحمەدی، ئاریا واسقی، تەها دەشتیان، مستەفا مەکاری، عەبدولڕەحمان قەنبەری، عەبدولڕەحمان جابری، ئەحمەد بەحری، عەلی مەحموودی و دانیال عەلیپووریان” دەستبەسەر کرابوون. شایانی باسە، لەم ١٦ کەسە تەنیا چوار کەسیان بە ناوەکانی “دانیال عەلیپووریان، حەسەن مەحموودی، محەممەدئەمین ئەحمەدی و عەلی مەحموودی” بە دانانی بارمتە و تاکۆتایی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکەیان لە زیندان ئازاد کراون.