نادیاربوونی چارەنووسی ئارەش شەریفی
شەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۲   |  15-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە یەک مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی “ئارەش شەریفی”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەماوەی دەستبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا، ئارەش شەریفی هیچ چەشنە پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە. جێگای ئاماژەیە، ئارەش شەریفی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردان لە شوێنی کارەکەی لە مەریوان دەستبەسەر و موبایلەکەی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستی بەسەردا گیراوە.