ئاوارەبوونی بە هەزاران کەس لە کورەی باشوور بەهۆی هەستانی لافاو
شەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۲   |  15-07-2023
وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی کورەی باشوور، ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ ڕایگەیاند: بەهۆی بارینی لەڕادەبەدەری باران و ڕۆچوونی زەوی، لانیکەم ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی کورەی باشوور، بە هەزاران کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە. شایانی باسە، ئەم ڕووداوە بەهۆی سەر ڕێژبوونی بەنداوێک لە پارێزگای “چونگ چێئونگ” کەوتووەتەوە و بە هۆیەوە ٤ هەزار و ٧٦٣ کەس ماڵەکانیان جێ هێشتووە.