فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەنەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۲   |  16-07-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز، شووش، کەرخە و هەفت تەپە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، خانەنشین کراوانی ناڕازی، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە و بە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “ڕەزمەندەگانی دوێنی، برسییەکانی ئەمڕۆ” و هەروەها بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تەنیا لە شەقامەکان دەتوانین مافەکانمان وەرگرین”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.