کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی پۆڵای ئیسفەهان
یەکشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۲   |  16-07-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پۆڵای ئیسفەهان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، لە بەرامبەر بینای سندووقی خانەنشینی پۆڵا لەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی، “گەراندنەوەی ڕاستەقینەی پێگەی سندووقی پۆڵا لە بەرنامەی حەوتمەی گەشە پێدان” و “تەواوکردنی پڕۆژەی یەکسان سازی بەپێی تایبەتمەندی کاری کرێکاران”، لە ئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.