ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندرووستی دوو کۆڵبەر کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار کرابوون
دوشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۲   |  17-07-2023
دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەوڵاوا کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بەرزایییەکانی سنووری “تەتە”ی سەر بە شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بوون، بارودۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ هاوکات لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی گوندی “بارام ئاوا”ی سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوی حسێن کە هێشتا ناوی نەزانراوە، لە سنووری شاری نەوسوود سەر پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی “بوعەلی” لە شاری مەریوان گواستراونەتەوە و لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.