فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەکردەوە دەرهاتنی حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی هەمەدان
دوشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۲   |  17-07-2023

لەسەر بڕیاری دەزگای دادوەری ڕژیم، بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی “مۆحسین یاقووتی” و “حەمزە فەڕۆخی” دوو بەندکراوی خەڵکی شاری کەنگەڤەوەری سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری هەمەدان بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی هەمەدانەوە، سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە. هاوکات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “سەنگەر خزری” و خەڵکی شارۆچکەی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.