فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی هونەرمەندێکی خەڵکی شاری بۆکان
دوشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۲   |  17-07-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە دەستبەسەر کرانی “ڕەزا خوش نەزەر”، هونەرمەندی خەڵکی شاری بۆکان لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هونەرمەندە و تاوانی خوێندنی سروودێک بە ناوی “وەتەن” دەستبەسەر کردووە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی تەندرووستی ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.