دەسبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە شاری سنە
سێشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۲   |  18-07-2023
شەوی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “بەیان فەرەجوڵڵاهی”، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ هیچ هۆکارێک، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بەیان فەرەجوڵڵاهی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.