فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی لاوێک لە شاری سیروان
چوارشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۲   |  19-07-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕ لاوێکی خەڵکی کارزان لە شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەناوی میلاد مورشیدی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد مورشیدی، لە ڕۆژی ٢٤ی جۆزەردانی ئەم ساڵیشدا، لەلایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئاسایشی شاری سیروان بانگکرابوو. شیاوی ئاماژەپێدانە کە، لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” دا میلاد مورشیدی، لە ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ژێر ئەشکەنجە و گووشاری ناوەندە ئەمنییەکاندا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.