دەستبەسەرکرانی لاوێک لە شاری سنە
چوارشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۲   |  19-07-2023
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، ئەبووبەکر میرزایی و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەم شارە دەستبەسەر کراوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ئەو هێزانەوە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.