هاووڵاتیەک لە سەقز دەستبەسەر کرا
پێنجشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۲   |  20-07-2023
کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، خالید عەبدوڵڵازادە و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.