فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر حەبیبوڵڵا کەریمی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە
پێنجشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۲   |  20-07-2023

دادگای شۆڕشی شاری سنە لە ماوەی ڕابردوودا سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەر چالاکێکی کرێکاری بە ناوی حەبیبوڵڵا کەریمی و خەڵکی ئەو شارەدا سەپاندووە. ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو چالاکە کرێکارییە هەتا ئێستا ڕوون نەکراونەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سزای ٣ مانگ بەندکردنی حەبیبوڵڵا کەریمی گۆڕاوە بۆ پێبژاردنی ١٢ ملیۆن تمەن. ئەو هاووڵاتییە شەوی ٢٧ی گۆڵانی ئەمساڵ، لە ماڵی بنەماڵەی هوومەن عەبدوڵڵاهی، لاوی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو دواجار ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد بوو.