فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری به‌خشایش دژبه‌ كه‌م ئاوی
پێنجشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۲   |  20-07-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شارستانی به‌خشایش له‌ ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی دژبه‌ كه‌می ئاو له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شارستانی به‌خشایشی سه‌ر به‌ ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ماوه‌ی ٧ ڕۆژه‌ ئاویان نییه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم له‌ دابینكردنی ئاو بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ خۆ ده‌بوێرن. ڕۆژی ڕابردوو دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.