فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی پێنج چالاکی ژینگەپارێز لە مەریوان
هەینی ۳۰-۰۴-۱۴۰۲   |  21-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لانیکەم پێنج چالاکی ژینگەپارێز لە کاتی کووژاندنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی مەریوان، برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ٣٠ی پووشپەڕ، پێنج چالاکی ژینگەپارێز بە ناوەکانی “بارزان پیرووزی، مادح نیک پەی، بۆرهان مەکی، ئارام کەیوان و سەیوان نیک پەی” لە کاتی کووژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی “کانی میران”، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون. شایانی باسە، ئەم پێنج کەسە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی “بوعەلی” مەریوان گواستراونەتەوە و باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە، دارستانەکانی دەورووبەری مەریوان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕەوە و لە پێنج قۆڵەوە لە لایەن کەسانی سەر بە سپای پاسداران ئاگری تێبەردراوە و هەتا ئێستا هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە بێ ئاکام ماوەتەوە.