کرێکارانی پێترۆشیمیی ڕازی خوازیاری گەڕاندنەوە بۆسەر کاری هاوکارانی دەرکراو و بەڕەسمی ناسینی مافەکانیان لە لایەن خاوەنکاری بیانییەوە بوون. .
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ناڕەزایەتیی کرێکارانی پێترۆشیمیی ڕازی بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام هەروا درێژەی هەیە. ئەم ناڕەزایەتییانە پاش ڕێگری لە چوونەژوورەوەی کرێکارانی ئەم ناوەندە و دەرکردنیان دەستی پێکرد.
ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان، لەسەر بڕیاری خاوەنکار، لە چوونەژوورەوەی ٥ کرێکار ڕێگری کرا و پاش ناڕەزایەتیی کرێکاران سێ کرێکاری دیکەش دەرکران. باقیی کرێکاران بە مەبەستی پشتیوانی لە هاوکارانی دەکراویان دەستیان لە کار کێشایەوە و لە بەر دەرگای پێترۆشیمییەکە کۆبوونەوە.
کرێکاران خوازیاری گەڕانەوە بۆسەر کاری هاوکاران و بەڕەسمی ناسینی مافەکانیانن لە لایەن خاوەنکاری بیانییەوە.