فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ١٥ساڵ زیندان بەسەر چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز
دوشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۲   |  24-07-2023

“ئەیووب جەوانپوور” چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز کە ئێستا لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە بەند کراوە، لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە سەرجەم سزای پازدە ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕ، ئەیووب جەوانپوور، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام بە داگرتنی ئاڵای کۆماری ئیسلامی” سزای ١ ساڵ بەندکردن، بە تۆمەتی “سەرپەرستی کردنی گرووپێکی زیاتر لە دوو کەس بۆ تێکدانی ئاسایش و ئەمنییەت” سزای ١٠ ساڵ بەندکردن، بە تۆمەتی “سووکایەتی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی” سزای ٢ ساڵ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی “سووکایەتی کردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” سزای ٢ ساڵ بەندکردن، واتە سەرجەم ١٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە، ئەیووب جەوانپوور ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، پاش مانگێک و چوار ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سەقز گواسترابوویەوە. ئەیووب جوانپوور ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردان لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سەقز و لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابوویەوە.