لەئێستادا و لە بارودۆخێکدا کە لە ساڵڕۆژی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ئێستا کە بەناوی ڕەمزی “ژن، ژیان، ئازادی”یەوە دەستیپێکرد نزیک دەبینەوە، لە هەڵسەنگاندنی ئەم بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیەدا بۆ جارێکی تر ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە بۆچی چینی کرێکار نەیتوانی وەک هێزێکی کۆمەڵایەتی بێتە مەیدان و بە مانگرتنی سەرانسەری لە ناوەندە سەرەکییەکان، ماشێنی سەرکوتی ڕژیم زەمینگیر بکات و پێداویستییەکانی پێشڕەویی ئەم بزووتنەوەیە دابین بکات.
بێگومان ڕێبەران و هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی کرێکاری لە پێویستیی سیاسی و چینایەتیی هاتنە مەیدانی چینی کرێکار ئاگادارن. بەڵام سەرکوتی بەرین، هەڕەشەی دەرکردن، نەبوونی ڕێکخراوی جەماوەری و چینایەتیی کرێکاران، پێکنەهاتنی ئاڵتێرناتیڤێکی بەهێزی سۆسیالیستی کە کرێکاران بۆ سەرکەوتن پێی ئومێدەوار بن، هەژاریی بێوێنە و نیگەرانی لە ئاکامەکانی مانگرتن لەسەر ژیانی بنەماڵە کرێکارییەکان، لە زومرەی ئەو بەربەستانەن کە چالاکان و ڕێبەرانی کرێکاری بۆ ڕێکخستنی مانگرتن و هێنانە مەیدانی کرێکاران لەگەڵی بەرەوڕوون. لە حاڵێکدا کە هەژاری و نەهامەتیی ئابووری یەکجار بەرینە و هێڵی هەژاریی ڕێژەیی نزیک بە ٣٠ ملیۆن تمەن لە مانگدایە، تەنانەت سەڵتەنەت خوازان و شۆرای مودیریەتی گوزاریش بە کەڵک وەرگرتن لەم هەژارییە بێوێنەیە بۆ بەلاڕێدابردنی بزووتنەوەی کرێکاری داوا لە دەسەڵاتەکانی سەرمایەداریی ئیمپریالیستی دەکەن کە بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەی کرێکارانی مانگرتوو سندووقی پشتیوانی پێک بێنن. هەڵبەت ڕێبەرە بەئەزموونەکانی بزووتنەوەی کرێکاری دەزانن کە پلانی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی بۆ دروستکردنی سندووقی پشتیوانی بە هاوکاری زلهێزە سەرمایەدارەکان وەک لێدانی ژەهر وایە لە جەستەی بزووتنەوەی کرێکاری و دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە.
سەرەڕای ئەمانە، واقعییەت ئەوەیە کە لە باروودۆخی ئێستادا یەکێک لە بەربەستە جیددییەکانی سەر ڕێگای هەڵسووڕاوان و ڕێبەرانی کرێکاری بۆ سازماندانی مانگرتن، گرانیی بەرین و هەژاری و فەلاکەتی ئابوورییە. كاتێك كه كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تی و خه‌بات دژبه‌م باروودۆخه ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن، كێشه و گرفتی ماڵی، وه‌ك ئامرازێكی گوشار، ناچاریان ده‌كات كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بێنن. بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانێك كه له‌و خه‌باته‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، ده‌كه‌ونه باروودۆخێكی ناله‌باری ماڵییه‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌م كێشانه كاتێك به‌رۆكی كرێكاران ده‌گرن كه كرێكاران له‌گه‌ڵ ڕووداوی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و له‌ناكاو به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و نموونه‌یه‌كی به‌رچاویشی باروودۆخی ئێستایه. له‌م ڕۆژانه‌دا كه بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی دەرکردن لە کار بەرەوڕوون، پێویسته كرێكاران بارمهتیدهری یه‌كتر بن و له‌وه‌ش گرینگتر، یارمه‌تییدان لە بواری ماڵییەوە له ڕێگه‌ی پێكهێنانی سندووقەکانی كرێكارییه‌وه، ڕێكبخه‌ن.
ئه‌م سندووقه ماڵییانه ده‌توانن به هیمه‌ت و هه‌وڵ و په‌یگیریی كرێكاران پێك بێن، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڕێوه ببردرێت و به‌رپرسی ئه‌م سندووقانه، به ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئه‌ندامان هه‌ڵبژێردرێت و گشت كرێكارانیش بتوانن تێیدا ئه‌ندام بن. ئه‌م سندووقانه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌ر و خاوه‌نكار و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان نین و پاشكه‌وتی ئه‌م سندووقانه له ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی حه‌قی ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌ندامانه‌وه دابین ده‌كرێت. ئه‌م سندووقانه به‌شێوه‌ی ئاسایی و به نۆره، به ئه‌ندامانی خۆیان وام ده‌ده‌ن و له كاتی ڕووداوی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و له‌ناكاوی وه‌ك نه‌خۆشی و ڕووداوه‌كانی شوێنی كار یان ده‌ستبه‌سه‌ركران له جه‌ره‌یانی مانگرتنه‌كان، ده‌ستبه‌جێ وامی زه‌روورییان پێده‌ده‌ن. ئه‌وه‌یكه وامی زه‌رووری چ كه‌سانێك ده‌گرێته‌وه و بڕی ئه‌و وامه چه‌نده‌یه و چۆن به شێوه‌ی قیستی ده‌درێته‌وه و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سندووق چۆنه، له ئه‌ساسنامه‌ی سندووقدا دیاری ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
سه‌ندووقی كرێكاری عه‌له‌نی، پێویسته پێداویستیی ماڵیی ئه‌ندامان، له چوارچێوه‌ی ئیمكانات و یاساكانی خۆیدا دابین بكات و ئه‌ساسه‌ن هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌ندام بوونی جه‌ماوه‌ری كرێكار له‌و سندووقانهشدا، هه‌ر ئه‌وه‌یه. جه‌ماوه‌ری كرێكار له ڕێگه‌ی ئه‌ندامییه‌تی له‌و سندووقانه‌دا ده‌توانن كێشه‌كانی خۆیان له ڕێگه‌ی هاوكاری و یارمه‌تی گه‌یاندن به هاوچینه‌كانیان، چاره‌سه‌ر بكه‌ن. كرێكاران فێر ده‌بن كه ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی بۆیان چاره‌سه‌ر نابێ، ده‌توانن به یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی چاره‌سه‌ری بكه‌ن. پێكهێنانی ئه‌م سندووقه عهلهنییانه ده‌توانێ بێته هۆی به‌هێز بوونی ڕووحیه‌ی ڕێكخستن له‌ناو كرێكاراندا و شێوازی دیمۆكراتیكی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراو فێری كرێكاران كات و بێگومان هه‌مووی ئه‌وانه‌ش له گره‌وی چالاكیی به‌رده‌وامی كرێكارانی پێشڕو و خه‌باتكاری ئه‌و سندووقانه دایه. چالاكانی پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری پێویسته به چالاكیی خۆیان له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌و سندووقانه‌دا، ڕووحیه‌ی ڕێكخستن، هاوپشتیی چینایه‌تی و مایه دانان له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به‌هێز بكه‌ن. پێویسته یارمه‌تیده‌ری بابه‌تی فێركردنی كرێكاران بن، به‌جۆرێك كه كرێكاران به ئه‌ندامیه‌تیی له‌و سندووقانه‌دا، كه جۆرێكه له ڕێكخستنی ساده، فێر بن كه چۆن ده‌كرێ له دیاری كردنی سیاسه‌ت، چاره‌نووس و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوێكدا به‌شداری بكه‌ن و كاریگه‌ر بن، له‌گه‌ڵ چه‌مكی وه‌ك ئه‌ساسنامه، پهرهنسیپی ئه‌ندامیه‌تی، مافی ئه‌ندامان، دابه‌ش كردنی كار، پێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هیتر ئاشنا بن، به به‌شداری كردنی چالاكانه‌یان له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كاندا، له دیاری كردنی چاره‌نووسی ڕێكخراوه‌كه‌دا ده‌خاڵه‌تگه‌ر بن و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسان بكه‌ن و خۆشیان به‌رپرسایه‌تی بگرنه ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی ئه‌م سندووقانه، ده‌توانێ و ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ، له پێناو یارمه‌تی گه‌یاندن به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ماڵیی كرێكاران و خزمه‌ت به خه‌باتی كرێكاران و بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكار، به‌گشتی، به‌كار بهێندرێن. بۆ نموونه، یارمه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی به‌ندكراو، یارمەتیی سندووقی مانگرتنی كارخانه‌ی خۆیان و باقیی كارخانه‌كانی دیكه بدەن.
به‌ڵام پێویسته ئاگادار بین كه ڕژیمی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر پێكهێنانی ئه‌م جۆره سندووقانه‌دا به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بهرهبهست دروست دەکات. له‌و جێگایه‌دا كه سندووقه‌كان به هیمه‌تی و هه‌وڵی كرێكاران و به‌پێچه‌وانه‌ی ئیراده و مه‌یلی ڕژیمی ئیسلامی پێكهاتوون، ڕژیم هه‌وڵ ده‌دات تا له ڕێگه‌ی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی، له چالاكیی ئه‌و سندووقانه ڕێگری بكات. . كه‌وابوو له لایه‌كه‌وه، نه‌بوونی وشیاری ئه‌ندامانی ئه‌م سندووقانه له پته‌و كردنی ئامانجی پێكهێنانیان له پێناو یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌باتی چینی كرێكار و له لایه‌كی دیكه‌وه، گوشاره‌كانی ڕژیمی ئیسلامی بۆسه‌ر سندووقه‌كان، كۆسپی جیددین له‌سه‌ر ڕێگای پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له سندووقه كرێكارییه‌كاندا. پێویسته به چالاكیی پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، له‌پێناو بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی وشیاری ئه‌ندامانی ئه‌م سندووقانه، بە هه‌وڵ دان بۆ هێنانه مه‌یدانی هه‌رچی زیاتری كرێكاران بۆ ئه‌ندام بوون له‌ناو ئه‌م سندووقانه و هه‌روه‌ها بە جێخستنی سندووقی ماڵی وه‌ك سوننه‌تێكی پایه‌دار له‌ناو چینی كرێكار، ئه‌م كۆسپ و به‌ربه‌ستانه چاره‌سه‌ر بكرێن. له باروودۆخی ئێستادا و به‌له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگیی هێزی نێوان ڕژیمی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و هه‌روه‌ها به سه‌ره‌نجدان به لێهاتوویی و ئه‌زموونی هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری، له‌پێناو پێشخستنی چالاكیی ئاشکرا، ئه‌و ئیمکانە هه‌یه كه سندووقه‌كانی هاوپشتیی كرێكاری به‌شێوه‌ی عه‌له‌نی پێك بێن و به‌سه‌ر ڕژیم دا بسه‌پێندرێن.
وتەی ڕۆژی تەلەڤیزیۆنی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران