فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی ناسر ڕەزایی و ئازادبوونی کاتیی ناوبراو بە دانانی بارمتە
سێشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۲   |  25-07-2023

ناسر ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “سەراوباغ”ی سەر بە شاری ئاودانان، دوای ٢ مانگ و ١ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ، ناسر ڕەزایی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی سەراوباغی سەر بە شاری ئاودانان، پاش ٦٣ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا. بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ بڕبڕاگەی پشتی ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەی دڕندانەی هێزە حکوومەتییەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام زیانیان پێ گەیشتووە و هەروەها سەر ئەژنۆشی دڕاوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر ئەشکەنجەی دڕاندانەی هێزەکانی ڕژیم مانی لە خواردن گرتبوو.