فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئیلام
سێشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۲   |  25-07-2023

چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوەکانی “میهرداد قەیسەر بەیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد”، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ناڕوونیی چارەنووسیان و پێڕانەگەیشتن بە پەروەندەکەیان لە زیندانی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.
بەپێی ‌ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چوار هاووڵاتییە کە ماوەی ٤٣ ڕۆژە دەستبەسەر کراون و لە زیندانی ناوەیدی ئیلام ڕاگیراون، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی لەسەر ناوڕوونیی چارەنووسیان و پێڕانەگەیشتن دۆسیەکەیان لەلایەن داواکاری گشتیی ئەو شارە، مانیان لە خواردن گرتووە. جێگای ئاماژەیە، میهرداد قەیسەربەیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان، لە شاری سەراوڵە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.