کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کشوەری لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران
سێشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۲   |  25-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی کشوەری لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان دەستیانداوەته کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژ، خانەنشین کراوانی کشوەری لە شارەکانی یەزد، شیراز، ئەردەبیل، کرماشان و سنە، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداری یەزد و بینای سندووقی خانەنشینی لە شیراز و سنە و وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “خانەنشین کراو ڕاپەڕە، بۆ نەمانی هەڵاواردن”، “بەرپرسی نالایق، خەجاڵەت خەجاڵەت”، “دەوڵەتی شۆڕشگێڕ خەجاڵەت خەجاڵەت” و “یەکسان کردنی حەقدەستەکان مافی سەرەکی ئێمەیە”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان و جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.