فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە لایەن چەند کەسی سەلەفی
چوارشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۲   |  26-07-2023

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژ، “فارووق ڕەشیدی” تەمەن ٣٥ ساڵ، لەلایەن چەند ئەندامێکی گرووپی سەلەفییەوە لە گەڕەکی حەماڵاوای سەرووی شاری سەقز بە پاساوی ئەوەی کە گوایە «بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان» کردووە کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فارووق ڕەشیدی کرێکاری بیناسازی بووە و خێزاندار و باوکی منداڵێکی تەمەن شەش مانگانە، بە چەقۆ کوژراوە و تەرمەکەی تا ئێستا لە نەخۆشخانەی شیفای سەقز ڕاگیراوە. هەر لەم پەیوەندیەدا ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی پێشوو ٢٩ی پووشپەڕ، کەریم قەوامی خەڵکی سنە لەلایەن ئەندامانی گرووپی بناژۆخواری سەلەفی کوژرا و براکەی بە ناوی خالید قەوامی بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری چڕ دایە. جێگای ئاماژەیە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، گرووپە سەلەفییەکان لە کوردستان لە ڕێگای کەناڵی ئینستاگرامی و تێلێگرامییەوە ڕاستەوخۆ بەپشت بەستنی تاکڕەوانە و شەخسی خۆیان بۆ ئیسلام، لەژێر ناوی “فەتوا” هەڕەشەی کوشتن لە هاووڵاتییان دەکەن. شیاوی ئاماژەپێدانە کە سەرەڕای کۆنترۆڵی توندی ناوەندە ئەمنییەکان لە سەر هەرچەشنە چالاکییەکی مەدەنی و سیاسیی لە شارەکانی کوردستاندا، بەشێوەیەکی کردەیی هیچ هەنگاوێک بۆ ڕێگری لە هەڕەشەی ئەم کەسانە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییان هەڵنەگیراوە.