ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی زاهێدان
چوارشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۲   |  26-07-2023
لەسەر بڕیاری دەزگای دادوەری ڕژیم، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژ، بەندکراوێک لە زیندانی زاهێدان ئێعدام کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەندکراوێکی خەڵکی زاهێدان بە ناوی “مەسعوود شەبەخش”، دانیشتووی ناوچەی “چاوە زیارەت”ی سەر بە زاهێدان، لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە بە تاوانی “کوشتن” حوکمەکەی چووە بواری جێبەجێ کردنەوە. شایانی باسە، مەسعوود شەبەخش سێ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی کوشتنی کەسێکی دیکە خۆی ڕادەستی هێزی ئینتزامی زاهێدان کردبوو. هەواڵی ئێعدامی ئەم بەندکراوە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەروەری بڵاو نەکراوەتەوە.