فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کرێکارێک بەهۆی دەرکرانی لەسەر کار، کۆتایی بە ژیانی هێنا
پێنجشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۲   |  27-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژ، “حەیدەر موحسینی”، لە دوای دەرکرانی لە کۆمپانیای پێترۆشیمی شاری “چەوار” سەربە پارێزگای ئیلام، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەیدەر موحسینی، کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵبووە، خۆی هەڵواسیوە. تەرمی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، لە گۆڕستانی شاری چوار بە خاک ئەسپەردەکراوە. جێگای ئاماژەیە، پێشتریش خۆکوژی لە نێو کرێکارانی پێترۆشیمی ئیلام بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویداوە، کە لە دوو حاڵەتی جیادا لە ڕۆژەکانی ١٦ و ١٧ی گەلاوێژی پارەکە، دوو کرێکاری دیکەی ئەم کۆمپانیایە بە ناوەکانی “عەلی محەممەد کەریمی” و “محەممەد مەنسووری”، بەهۆی دەرکرانیان لە کارەکانیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.